لەسەر كوشتنی كەسێك سێ تۆمەتبار دەستگیركران

لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك، هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش لە بازیان سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد.

شەوی رابردوو لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو، لە ئەنجامدا كەسێك بە فیشەک برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

دەشڵێت، دوای ئەوەی لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەوە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سێ تۆمەتبار دەرچوو، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بازیان بە هاوکاریی ئاسایشی سنوورەکە هەرسێ تۆمەتبار دەستگیركران.

لەسەر بڕیاری دادوەر پشکنین بۆ ماڵی تۆمەتباران ئەنجامدرا و تیایاندا بەسەر ژمارەیەک چەکی جۆراوجۆردا، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران (ف.ف.ت. لەدایکبووی 1971 – پ.ف.ت. لەدایکبووی 1986 – ر.پ.ف. لەدایکبووی 2000) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

شەقامێكی سەرەكی لە سلێمانی دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

باندێكی قاچاخچێتیی چەك دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share