رۆژی سێشەممە شەقامی سەرەكیی هاتن و رۆشتن لە یەكتربڕی نزیك باخی بەختیاری دەكرێتەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی کارکردنە لە قۆناغی دووەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یەکتربڕی نزیك باخی بەختیاری و ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی سبەینێ سێشەممە 8ی ئاب، کاتژمێر 09:30ی سەرلەبەیانی شەقامی سەرەکی سلێمانی-تاسڵوجە (ئاڕاستەی ڕۆشتن و هاتن) بە رووی شۆفێراندا بکرێتەوە.
دەشڵێت، راستەوخۆ دوای کردنەوەی شەقامەکە، دەستدەکرێت بە قۆناغی سێیەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کە پێکهاتووە لە جێبەجێکردنی برگەکانی ناوەوەی ئەندەرپاسەکان و شەقامی لادان بۆیان و لەگەڵ بەشێک لە شەقامی هەواری زانکۆ و شەقامی قلیاسان.
پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای دەروازەی گەرمیان لەژێر سەرپەرشتیی ئەندازیارانی سەرۆکایەتیی شارەوانی بە کوالیتیەکی بەرزی ئەندازیاری جێبەجێدەكرێت، وەك ئەوەی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.