چیرۆكی ئەو كچە منداڵەی لەژێر خانووی رووخاوی بومەلەرزەدا لەدایكبوو

پاش تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر بومەلەرزەكەدا (عەفرا) كە چیرۆكی لەدایكبوونی لەژێر داروپەردووی رووخاودا سەرنجی جیهانی راكێشا بەمجۆرەی لێهاتووە.

منداڵە كچەكە كە لەژێر داروپەردوی ماڵەكەیاندا بەهۆی بومەلەرزە وێرانكەرەكەی توركیا و سوریا لە شوباتی رابردوو لەدایكبوو، لەئێستادا تەندروستی باشە و ئەو خێزانەی هەڵیانگرتووەتەوە خۆشدەوێت و، تەنانەت بۆ كەسانی نەناسیش پێدەكەنێت.

عەفرا-ی قژ رەش، 10 كاتژمێر لەژێر داروپەردودا مایەوە دوای ئەوەی لە 10ی شوباتی رابردوو بومەلەرزە سوریا و توركیای گرتەوە، ئەو رووداوەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی دایك و باوكی و چوار لە خوشك و براكانی لە شارۆچكەی جندیرس-ی باكووری سوریا. كاتێك دۆزرایەوە، هێشتا وێڵاشی بە دایكیەوە مابووەوە.

لەدایكبوونەكەی بەو جۆرە سەرنجی جیهانی بەدوای خۆیدا راكێشا، ئەوكات زۆر كەس لە ناوچە جیاجیاكانەوە خواستی خۆیان بۆ پەروەردە و بەخێوكردنی خستەڕوو، بەڵام دوای ئەوەی چەند رۆژێكی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی باكووری سوریا بەسەربرد، عەفرا لە نەخۆشخانە هاتەدەر و رادەستی مامی و ئامۆژنی كرا، كە بڕیاریاندا پەروەردە و بەخێوی بكەن هاوشانی پێنج كچ و كوڕەكەی خۆیان.

خەلیل سەوادی، باوكی هەڵگرەوەی دەڵێت، دوای ئەوەی پشكنینی (دی ئێن ئەی)ی بۆ كراوە و دڵنیابوونەتەوە لەوەی لەگەڵ منداڵەكەدا لەڕووی بایۆلۆجییەوە خزمایەتی هەیە، كچەكەی رادەستكراوە.

ئەو لەگەڵ یاریكردن لەگەڵ عەفرادا لەناو ماڵەكەیدا وتی، “عەفرا كچمە.. ئەو تەواو وەك منداڵەكانی خۆمە”.

سەوادی باسی لەوەشكرد، خێزانەكەی هێشتا شۆكی رووداوی بومەلەرزەكەیان بەرنەداوە كە ترسی لەنێو دڵیاندا چاندووە، كە لەئێستادا شوقەیەكی بەكرێگرتووە و رۆژی تیابەسەردەبات، لەگەڵ شەو داهاتنیشدا خێزانەكە بۆ ناو خێمەیەك دەیگوازینەوە، بۆ بەسەربردنی شەو تیایدا، چونكە ترس رێنادات منداڵەكانی لەژێر سەقفی خانوودا بخەون.

بابەتی پێشتر

فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان بڵاودەكرێتەوە

بابەتی دواتر

شاندێكی سەربازیی عێراقی لە ئەمریكایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share