میری كوەیت كۆچی دواییكرد

نواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح، میری كوەیت لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

نواف ئەحمەد لە 25ی تەمموزی 1937 لە كوەیت لەدایكبووە، كوڕی شەشەمی حاكمی دەیەمی كوەیت شێخ ئەحمەد جابر موبارك سوباح-ە، كە سەرۆكایەتیی وڵاتی كردووە لەنێوان ساڵانی 1921 و 1950.

كاركردنی لە بواری سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ شوباتی ساڵی 1962 كە پۆستی پارێزگاری حولی گرتووەتە ئەستۆ و بۆ ماوەی 16 ساڵ لەو پۆستەدا بووە.

دواتریش پۆستی وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری گرتووەتە ئەستۆ، بەر لەوەی لە ساڵی 2020 وەك میری كوەیت دیاریبكرێت.

لە 29ی تشرینی دووەمی رابردوو ئاژانسی هەواڵی فەرمی کوەیت بڵاویکردەوە، دۆخی تەندروستیی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح تێكچووە و بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پێشتر

وردەکاریی داخستنی کەمپی ئاوارەکانی عەربەت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: تەمومژ بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share