ئێران پێشانگایەک بۆ کەلوپەلەکانی لە سلێمانی دەکاتەوە

سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاشکرایکرد، مانگی ئایاری ئەمساڵ لە شاری سلێمانی پێشانگایەک بۆ کەلوپەل و پێداویستی ئێرانی لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە.

مەهدی شوستەری، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە دەڵێت، ” دووهەمین پێشانگای تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی به‌پێی مۆڵه‌تی ده‌سته‌ی په‌ره‌پێدانی بازرگانیی ئێران له‌ 25 تاكو 29ی ئایاری 2021 ی زاینی له‌ ناوه‌ندی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.

مەهدی شوستەری داوای لە بازرگانان و کڕیاران کردووە لە هەرێمی کوردستان گرنگی بە پێشانگاکە بدەن و هەروەها داوای لە کۆمپانیا ئێرانییەکان کردووە بەشداری لەو پێشەنگایەدا بکەن.

بە پێی زانیارییەکانی سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ئاشکرایکردووە”  كۆمپانیای پێشانگا هه‌میشه‌ییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی باشوری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی جێبه‌جێكاری ئه‌م پێشانگایه‌ ده‌بێت و خوازیاران ده‌توانن به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناو بۆ به‌شداری كردن له‌م پێشانگایه‌دا، په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپانیای ناوبراوه‌وه‌ بكه‌ن”.

ساڵی ڕابردوو مانگی کانوونی دووەم، پێشانگایەک بۆ کاڵاکانی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە سلێمانی کرایەوە و پێنج ڕۆژی خایاند، لە پێشانگاکەدا 110 كۆمپانیای ئێرانی بەشداریان تێدا کرد.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی حزبێكی توركی: ئەردۆغان ناتوانێت جارێكی تر خۆی بۆ سەرۆككۆمار هەڵبژێرێتەوە

بابەتی دواتر

گڕی خۆپیشاندانەكانی ناسڕیە گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share