کوێستان محەمەد بۆ ئەنجومەنی دادوەری: هیچ سکاڵایەکمان دژی شیروان شیروانی تۆمارنەکردووە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، هیچ داوایەکی یاساییان لە دژی شێروان شێروانی تۆمارنەکردووە و ئەنجومەنی دادوەری بە هەڵە نووسراوی کردووە.

بەپێی نووسراوێک کە واژووی کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی لەسەرە و ئاڕاستەی نوسینگەی ئەنجومەنی دادوەری کردووە، بڕیارى دادگاى تاوانى دووى هەولێر تایبەت بە کەیسى سزادراو شێروان ئەمین نعو (شێروان شێروانی) کە تێیدا لە لاپەڕە 3 ئاماژە بە نووسراوێک دەکات بە ژمارە 528 دەیداتە پاڵ بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازى گەورانى هەولێر کە هەستاون بە جوڵاندنى سکاڵا لە دادگاى لێکۆڵینەوەى دەشتى هەولێر لە دژى ناوبراو، بەڵام ئەو نووسراوە، نووسراوى بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازى گەورانى هەولێر نییە کە سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتییە، بەڵکو نووسراوى فەرمانگەى داواکارى گشتییە لە چاکسازى گەورانى هەولێر”.

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا هاتووە، “ئێمە وەک وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى چاکسازى کۆمەڵایەتیی و بەڕێوەبەرێتى چاکسازى گەورانى هەولێر هیچ سکاڵا و داواکارییەکمان لەسەر شێروان شێروانى نییە و نەبووە و هیچ نوسراوێکى فەرمیمان لەو بارەیەوە نییە، داواش لە ئەنجومەنى دادوەریش دەکەین ئەو هەڵەیە چاکبکرێت و ناوى ئەو لایەنە دیاریبکرێت کە نووسراوەکەى کردووە”.

بابەتی پێشتر

دوای کارەساتی تیتان کۆمپانیاکە گەشتێکی دیکە بۆ هەزار کەس ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئۆپەڕاسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە بناری چیای قەرەچوغ ئەنجامدا

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەڕاسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە بناری چیای قەرەچوغ ئەنجامدا جەختیشدەكاتەوە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە لەناوبردنی مۆڵگە و…
Total
0
Share