عومرەکارێکی کورد دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بۆی لە سعودییە کۆچی دواییکرد

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردوە، پاش ئەوەی دوێنێ عومرەکارێکی کورد نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سعودییە کۆچی دواییکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ عومرەکارێکی کورد بەناوی نەغمە جەمیل عەلی تەمەن 77 ساڵ خەڵکی شاری هەولێر لە سعودییە کۆچی دواییکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوێنی ئەو عومرەکارە دوای نەخۆشکەوتنی بەهۆی گرفتی  قۆڵۆنەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و شەو رۆژێک لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە  بەداخەوە ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد، دوای وەرگرتنی رەزامەندی کەسوکاریی بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەککەی نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گورستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت”.

ئاشکراشیکرد، “لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومرەوە تاوەکو ئێستا  ئەمە حەوتەم عومرەکاری کوردە لە سعودییە کۆچی دواییان کردبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێركۆ جەودەت: پێویستە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت
كەمترین مووچەی خانەنشینی لە عێراق 400 هەزار دینارە

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق لە هەرێم جێبەجێبكرێت و سندوقی خانەنشینیی دروستبكرێت…
Total
0
Share