شارەوانیی سلێمانی: خۆڵ و خاشاکی ناو بازاڕ شوێنی تایبەتی هەیە بەڵام خەڵک پابەند نین

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی سەبارەت بە فڕێدان و کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک لەناو بازاڕی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەوان شوێن و حاویەی تایبەتیان بۆ داناون بەڵام دوکاندارەکانی ناو بازاڕ و خەڵک پابەند نین بە فڕینەدانی ئەو خۆڵ و خاشاکانە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا زەردەشت ڕەفیق وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو خۆڵ و خاشاکەی ئێواران لەناو بازاڕ کۆدەبێتەوە بە ڕۆژانە لەلایەن کارمەندانی پاککەرەوە کۆدەکرێتەوە، لەکاتێکدا دەبێت خاوەن دوکانەکانی خۆیان خۆڵ و خاشاکەکە ببەنە ئەو شوێنانەی شارەوانی حاویە و سەلەی خۆڵی تێدا داناوە.

بەپێی وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، ڕۆژانە ئەو خۆڵ و خاشاکەی کۆدەکرێتەوە لەناو بازاڕ جیادەکرێتەوە و دەبرێتە تانجەرۆ بەمەبەستی ڕیسایکلین.

سەبارەت بەوەی هیچ پلانێکی دیکە هەیە بۆ چارەسەرکردنی خۆڵ و خاشاکی کۆبووەوەی ناو بازاڕ ئاماژەی بەوەکرد، هەر بەشێوەی ڕۆژانە کۆدەکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە دوکاندارەکان و خەڵک پابەندبن بە فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەو شوێنانەی شارەوانی سەلەی خۆڵی تێدا داناوە یان حاویە دانراوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بابەتی دواتر

گرفتێكی 18 ساڵەی هەولێر چارەسەردەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share