جێگری سەرۆکی هەرێم: دژەتیرۆر دەستێکی پۆڵایین بووە بۆ لەناوبردنی داعش

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پاڵپشتیی تەواوی بۆ سەرجەم کار و چالاکییەکانی دژەتیرۆر دەربڕی و ڕایگەیاند، “دژەتیرۆر دەستێکی پۆڵایین بووە بۆ لەناوبردنی داعش و ئەو مەترسییانەی لەسەر هەرێمی کوردستان دروستبوون”.

ئەمڕۆ دووشەممە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کرد و لەگەڵ وەهاب هەڵەبجەیی بەرێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاو و پلانەکانی داهاتووی هێزەکانی دژەتیرۆر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزەکانی دژەتیرۆر و پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو سنوورانەی کە بوونەتە هۆکار بۆ حەشارگەی تیرۆرستانی داعش”.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەموو کار و چالاکییەکانی هێزەکانی دژەتیرۆر دەربڕی و ڕایگەیاند،”دژەتیرۆر دەستێکی پۆڵایین بووە بۆ لەناوبردنی داعش و ئەو مەترسییانەی لەسەر هەرێمی کوردستان دروستبووە”.

وتیشی، “وەک ھەمیشە ھاوکاردەبین بۆ سەرخستنی کارەکانتان و ھەموو ھەوڵێکیشمان روو لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستانە”.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسی: دەستپێکردنی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ دڵخۆشکەرە

بابەتی دواتر

راستییە تاڵەکانی وڵاتی پاکستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share