پۆلیسی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی موقەدەمێکی پێشمەرگە دەدات

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرەی هێزەکانی پێشمەرگە دوێنێ یەکشەممە گیانیلەدەستدا، رووداوی هاتوچۆ هۆکارەکەی بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، “سەبارەت بە ئەو موقەدەمەی هێزەکانی پێشمەرگە کە دوێنێ یەکشەممە هەواڵی گیانلەدەستدانی بڵاوبووەوە  بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دوای لێكۆڵینەوەی سەرەتایی و بەدواداچوونی ورد لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە، هەروەها پاڵپشت بە ڕاپۆرتی پزیشكی دادی و بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگە و تاوانی هەرێمی كوردستان، بۆیان دەركەوتووە ئەفسەرەكەی وەزارەتی پێشمەرگە پێش رووداوەكە لە یەكێك لە یانەكانی مەی خواردنەوە بووە، دواتر لە شەقامی 120 مەتری، جارێك دەوەستێت و دواتر بە خێراییەكی زۆرەوە دەڕوات و خۆی دەكێشێت بە شۆستەی شەقام و بە بارهەڵگرێك دەكەوێت”؛.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئەو ئەفسەرە لەژێر كاریگەریی مەی بووە و بە چەكی خۆی لە جۆری كڵاشینكۆف گوللـەیەكی لە قاچی چەپی خۆی داوە، بەڵگەكانی تاوان و پزیشكی دادی پشتڕاستی دەكەنەوە، كە ئاراستەی گوللـەكە لە ناوەوە بۆ دەرەوە بووە و یەك قەوانی بەتاڵی كڵاشینكۆف لەناو ئۆتۆمبێلەكە دۆزراوەتەوە، پاشان تووشی خوێنبەربوون بووە و لەناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆی، گیانی لەدەست داوە”.

 

بابەتی پێشتر

 ئاسایشی هەرێم بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

وەزارەتی کشتوکاڵ 500 تۆن پەتاتە هەناردەی دەرەوە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت بەهای دۆلار دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینێت ئەوەش بەپێی ئەو رێكارانەی بانكی ناوەندیی…
Total
0
Share