عێراق چەک و تانک لە سێ وڵات دەکڕێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرایکرد، وڵاتەکە دەیەوێت لە فەرەنسا و ڕوسیا و پاکستان چەک و پێداویستیی سەربازی بکڕێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاندووە، “لیژنەیەک لە وەزارەت سەردانی وڵاتانی فەرەنسا و پاکستان و ڕوسیا دەکات و لەوێ لەبارەی کڕینی تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێداویستیی دیکە گفتوگۆدەکەن”.

بەپێی زانیارییەکان عێراق هەوڵدەدات سەرەڕای بەهێزکردنی هێزەکەی لەناوخۆدا، بە کڕینی پێداویستیی وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستمی بەرگریی مووشەکی لە بەرامبەر هێرشی دەرەکیدا خۆی بەهێزبکات.

وەزارەتی بەرگریی عێراق، فڕۆکە و تانک و سیستمی بەرگری لەو چەند وڵاتە دەستنیشانکردووە و دەیەوێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا لەسەر شێوازی کڕین و پارەکەی ڕێکبکەوێت.

عێراق دەیەوێت 14 فڕۆکەی جەنگی لە جۆری “ڕافال” لە فەرەنسا بکڕێت و بۆ ئەوەش 240 ملیۆن دۆلاری داناوە و لەگەڵ ئەوەشدا نەوت بەرامبەر کڕینی پێداویستییەکان بەکاردەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كێڵگە پەلەوەرییەكان كارگەكانی عەلەف بە هۆكاری زیان لە كەرتەكەیان ناودەبات

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەڵێت، سەرەڕای هەرزانبوونی هەموو ئەو پێداویستییانەی لە دروستکردنی عەلەفدا بەکاردێت، بەڵام خاوەن کارگەکانی عەلەف…
Total
0
Share