خۆزێ مۆرینیۆ دەڵێت یانەى ڕۆما بەڵێنی کڕینی یاریزانی نوێیان پێداوم بەڵام بەڵێنەکەیان جێبەجێ نەکردووە.
دەشڵێت من لە پێناو ڕۆما ماومەتەوە دەنا گرێبەستی گەورەم لە یانەکانی سعودیەوە پێگەیشتووە.
مۆرینیۆ دەڵێت نامەوێت بە ئاشکرا شەڕی خۆم بخەمە ناو ڕاگەیاندنەکانەوە، بەڵام خاوەنی یانەى ڕۆما و بەڕێوەبەری کارەکانی یانەکە دەزانن کێشەکان چییە.
بە ڕاى مۆرینیۆ ڕۆما پێویستی بە یاریزانی نوێ هەیە بۆ ئەوەى وەرزی داهاتوو بتوانێت ڕکابەری بکات.