(ڤیدیۆ) چێڵسی و بەنفیکا سەرکەوتن و دۆرتمۆند ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد

ئەمشەو سێشەممە، دوو یاریی گەڕانەوەی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، چێڵسی و بەنفیکا لە دۆرتمۆند و کلەپ بروج-یان بردەوە.

لە یارییەکی بەهێزدا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای “ستامفۆرد بریج” میوانداریی دۆرتمۆندی ئەڵمانی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی گراهام پۆتەر کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “بلوز” لە خولەکەکانی 43، 53 لەلایەن ڕەحیم ستێرلینگ و کای هاڤێرتزەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی لە یاریگای “دا لوز” میوانداریی کلەپ بروجی بەلجیکی کرد.

“هەڵۆکانی پۆرتوگال” بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک توانیان بردنەوە بەرامبەر ڕکابەرە بەلجیکییەکە تۆماربکەن.

گۆڵەکانی بەنفیکا لە خولەکەکانی 38، 45، 57، 71، 78 لەلایەن ڕافا سیلڤا، گۆنسالۆ ڕامۆس (دوو گۆڵ)، جواو ماریۆ، داڤید نیرێسەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی بروج لە خولەکی 88 لەلایەن بیۆرن مایەرەوە تۆمارکرا.

ئەنجامە تۆمارکراوەکان یەکلاکەرەوەبوون، چێڵسی بە کۆی ئەنجامی چوون و گەڕانەوە (2-1)، هەروەها بەنفیکا بە کۆی ئەنجامی (7-1) سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا مسۆگەرکرد، یانەکانی بوروسیا دۆرتمۆند و کلەپ بروج-یش ماڵئاواییان کرد.

بابەتی پێشتر

لە گوندێكی سەر بە پارێزگای دهۆك درۆنێك كەوتە حەوشەی ماڵێكەوە

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێک لە سلێمانی کچێکی هاوڕێی کوشت و دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید پێنجه‌م جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا

یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی “چامپیۆنزلیگ” و ئینتراخت فرانکفۆرتی پاڵه‌وانی “یوروپا لیگ” ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا-یان ئه‌نجامدا، یانه‌ی شاهانه‌…
Total
0
Share