دەرمانی خەیاڵی چ کاریگەرییەکی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە؟

مەبەست لە دەرمانی خەیاڵی ئەو دەرمانانەیە کە لە شێوەی دەرمانە پزیشکییەکان دروستکراوە، بێ ئەوەی هیچ ماددەیەکی کیمیایی یان دەرمانێکی دیاریکراوی تێدابێت کە کاریگەری لەسەر کارەکانی جەستە یان مێشکی نەخۆش دروستدەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی تەندروستیی ئەو کەسەی بەکاریدەهێنێت باشتر دەکات.

بەپێی راپۆرتێک کە لە پێگەی سیانس ئالێرت بڵاوکراوەتەوە، دەرمانە خەیاڵییەکان یان لە شەکر یان لە گیراوەی خوێ دروستدەکرێن، ئەو کەسانەی بەکاریدەهێنن بەگشتیی هەست بە کەمبوونەوەی ئازار یان زیادبوونی وزە و چالاکی دەکەن.

تائێستا هۆکاری ئەم هەستکردن بە باشتربوونی دۆخی تەندروستییە لەدوای بەکارهێنانی ئەم جۆرە دەرمانانەوە نەزاندراوە، بەڵام پزیشکان دەڵێن شێوە و رەنگ و نرخی دەرمانەکە و شێوازی بەبازاڕکردنی کاریگەری لەسەر لایەنی دەروونی نەخۆش دروست دەکات و هەستی ئەوەی لا دروست دەبێت کە بەو دەرمانە باش دەبێت، هەر بۆیە هەست بەباشتربوون دەکات.

بە وتەی شارەزایان کاریگەریی ئەم دەرمانە لە کاتێکدایە کە نەخۆش خۆی بەو راستییە نەزانێت کە دەرمانەکە راستیی نییە، بەڵام لە داهاتوودا دەکرێت بە شێوەیەک پەرەی پێبدرێت کە نەخۆش خۆشی راستییەکە بزانێت، بەڵام سوودی لێوەربگرێت.

 

بابەتی پێشتر

مێسی مێژووی مەیامی گۆڕی

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ لە ئیدارەى ڕۆما توڕەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share