(48) کاتژمێر بۆ مێسی و کریستیانۆ جوڵەی تێکەوت

سەرچاوەکانی ئیسپانیا جەخت لەوە دەکەنەوە، کە بابەتی گەڕانەوەی لیۆ مێسی بۆ یانەی بەرشلۆنە، یان پەیوەندیکردنی بە یانەی هیلالی سعوودی لە (48) کاتژێری داهاتوودا یەکلاییدەبێتەوە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی نووسیویەتی، لە کۆبوونەوەی نێوان خۆرخی مێسی و خوان لاپۆرتا ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی چاوەڕوانی جوڵەکانی داهاتووی بەرشلۆنە بکەن، کە خۆی لە فرۆشتنی یاریزانان و کەمکردنەوەی سەقفی مووچەدا دەبینێتەوە.

ئەگەر ئەو هەوڵانەی لاپۆرتا سەرکەوتووبن، لە ماوەی (48) کاتژمێردا یانە ئیسپانییەکە گەڕانەوەی مێسی ڕادەگەیەنێت، بە پێچەوانەشەوە یانەی هیلال دەتوانێت گرەوەکە بباتەوە و “پوڵگا” پەلکێشی سعوودیە بکات.

ڕۆژنامەی مارکا ئاماژەیکردووە، کە بابەتی مێسی تاڕادەیەک کاریگەریی لەسەر دۆخی کریستیانۆ هەیە.

کریستیانۆ کراوەیی نیشانداوە بەرامبەر بە گەڕانەوە بۆ ئەوروپا و یاریکردن بۆ یانەی نیوکاسڵ کە وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ بەشدارە، بەڵام گواستنەوەی مێسی بۆ هیلال ئەو بابەتە پوچەڵ دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید لە لەندەنە و ناوێکی دیکە هاتە نێو ناوان

بابەتی دواتر

بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو میلانی توڕەکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share