بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە کەسێک کوژرا

لە ناحیەی بازیانی سەربە پارێزگای سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا.

شەڕەکە شەوی رابردوو لە ناوچەی تەیناڵ روویداوە، لەسەر کێشەی زەوی و زار ناکۆکی کەوتووەتە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەوە.

لەئەنجامی دروستبوونی شەڕەتەقە، کەسێک کە ئەندامی یەکێک لەو دوو خێزانەیە گوللـەی بەرکەوتووە و گیانیلەدەستداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لەسەر هەمان کێشە، پێشتر چەند جارێک شەڕ و ناکۆکی لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا دروستبووە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی لەبارەی سووتاوی لە شارەکە بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

تەقینەوەی پاتری پاسکیلێکی کارەبایی کارەساتی لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ سەرجەم خوێندكاران

بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگای پڕۆژەیاساكەوە كاردەكرێت پێدانی دەرماڵەی خوێندكاران بكرێتە یاسا…
Total
0
Share