تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی لەبارەی سووتاوی لە شارەکە بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی لەبارەی سووتاوییەوە بڵاوکردەوە، ئەوەی ئاشکراکردووە کە لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی دوو هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەریی جوانکارییان کردووە و 177 کەسیش نەشتەرگەریی جوانکارییان بۆ کراوە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، لە مانگی تەمموزدا هەزار و 749 کەس سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەریی جوانكاریی ئیمێرجنسییان کردووە.

ئاماژە بەوە دەکات، لەو ژمارەیە 287 کەسیان سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە، هەزار و 165 کەسیشیان بۆ بەشی راوێژکاری و 297 کەس سەردانی بەشی چارەسەری نەخۆشخانەکەیان کردووە.

لەماوەی مانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری، 12 جوانكاریی نەشتەرگەریی سەروو گەورە و 146 نەشتەگەریی گەورە و 19 نەشتەرگەریی بچوك ئەنجامدراوە.

بەپێی ئامارەکە، 214 كەس داخڵكراون و 35 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 179 یان لەبەشی جوانكاری بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییەکی هەرێم دوای کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئازادکراوە

دوێنێ هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەڵەبجە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە ناحیەی بیارە دەستگیرکراوە، بەڕێوەبەری ناحییەکەش دەڵێت، هەر دوێنێ بە هەماهەنگی…
Total
0
Share