هەندێ لە ڕۆژنامەنوسەکانی کەتەلۆنیا گرەو دەکەن لەسەر گەڕانەوەى نێیمار بۆ ڕیزەکانی یانەى بەرشلۆنەى ئیسپانی.
ئەمەش پاش ئەوەى بەرشلۆنە دەستبەرداری دێمبلی بووە بۆ یانەى پاریس سانجێرمان.
هەندێ لەو ڕۆژنامەنوسانە دەڵێن نێیمار لۆگۆی پاریسی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی لابردووە.
لە ئێستاشدا لە گفتوگۆدایە ژێر بەژێر لەگەڵ ئیدارەى بەرشلۆنە بۆ ئەوەى هەنگاوەکانی گەڕانەوەى دەستبپێبکات.
نێیمار ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە دەبێت موچەى 50 ملیۆن یۆرۆ کەمبکاتەوە بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ.