بانکی ناوەندیی عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری خستووەتەڕوو

بانکی ناوەندی عێراق

فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ دۆلاری ئەمریکی لە ماوەی مانگی تەمموزی رابردوودا زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بووە.

بانکی ناوەندی لە ماوەی مانگی تەمموزدا، چوار ملیار و 62 ملیۆن و 704 هەزار و 47 دۆلاری فرۆشتووە، بە تێکڕای رۆانە 213 ملیۆن و 816 هەزار و 528 دۆلار کە بە رێژەی 20% لە چاو مانگی پێشووتردا دابەزیوە.

لەکاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا، تێکڕای رۆژانەی فرۆشتنی دۆلار بڕی 267 ملیۆن و 947 هەزار و 62 دۆلار بووە، هەروەها بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووی 2022 بە رێژەی 18% کەمیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا فرۆشی حەواڵەی دەرەکی 3,583,724,724,47 دۆلار بووە، بەراورد بە فرۆشی کاش بە ڕێژەی 86.6% زیادیکردووە، کە 478,980,000 دۆلار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روانگەی ئابوریی عێراق: بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت عێراق ساڵانە چوار ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت

روانگەی ئابوریی عێراق رایگەیاند، داهاتی خەمڵێندراوی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 11.16 ملیۆن دۆلارە و بە هەناردەنەکردنی، ساڵانە…
Total
0
Share