بەڕێوەبەری کارەکانی مانێ هێرشدەکاتە سەر بایرن

باکاری سیسی بەڕێوەبەری کارەکانی سادیۆ مانێ هێرشی توند دەکاتە سەر ئیدارەى بایرن میونشن بەوەى ڕاستگۆ نەبون لەگەڵ یاریزانە سەنیگالییەکەدا.

سیسی دەڵێت کەسە گەورەکانی بایرن ڕاستگۆ نەبون لەگەڵیدا، سەرەتا ئامادەبون بە 20 ملیۆن بیفرۆشن، بەڵام کاتێک لە ئامادەکارییەکاندا ئاستە بەرزەکەیان بینی، نرخەکەیان بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بەرزکردەوە.

وتیشی: فرۆشتنی مانێ پەیوەندی بە تۆخێلەوە نەبوو، تۆخێل وەک بوکەشوشە کاردەکات، کۆمەڵێک کەس لەسەرەوە بڕیاری فرۆشتنی مانێیان داوە.

بەڕێوەبەری کارەکانی مانێ دەڵێت سەرەتا تۆخێل کە مانێی بینی پێی وتبوو زۆر دڵخۆشم بە بونی تۆ و دەمەوێت پێکەوە کارێکی گەورە بکەین، بەڵام دواتر دۆخەکە گۆڕا.

بابەتی پێشتر

کاروان یاروەیس: هەرێم دەتوانێت پابەندی بڕیاری قەدەغەکردنی تێلیگرام نەبێت

بابەتی دواتر

نێیمار دەگەڕێتەوە بەرشلۆنە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share