ڕیاڵ مەدرید تووشبوونی دوو یاریزانی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، بەفەرمی توشبوونی دووان لە یاریزانە ناودارەکانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکراکرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی کە لە ماڵپەڕی یانەی شاهانەوە بڵاوکراوتەوە، دوایین پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانانی پێکهاتەی مێرەنگی کراوە، هەریەک لە لوکا مۆدریچ و مارسێلۆ ئەنجامەکانیان “پۆزەتیڤ” بووە، واتە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەهەمانشێوە ڕاهێنەری تیپی باسکەی یانەکە و یاریزانێکی دیکەی ئەو بوارە.

لە مانگی تەموزی 2021وە یانەی شاهانە هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای ڕانەگەیاندووە، چاوەڕواندەکرێت بەهۆی تووشبوونی یاریزانانەوە جارێکی دیکە ئیدارەی یانە بڕیاری جێبەجێکردنی پڕۆتۆکۆلی خۆپارێزیی توند بەسەر یاریزانان و خێزانەکانیان و تەنانەت کارمەندانی دیکەی یانەکەشدا بسەپێنێت.

بەپێی پڕۆتۆکۆلی خۆپارێزی، لوکا مۆدریچ و مارسێلۆ بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە یاریکردن دادەبڕێن، لەو ماوەیەشدا بەلایەنی کەمەوە یارییەکانی قادیش، ئەتلەتیک بلباو لەدەستدەدەن.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. تایبەت بە ئاهەنگەكانی شەوانە چەند بڕیارێك دەركران

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤیسکی مێژووی 49 ساڵی مولەر تێدەپەڕێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share