دوو بەلەمی كۆچبەران لە نزیك كەناراوەكانی ئیتاڵیا ژێرئاو كەوتن

دوو بەلەمی كۆچبەران لە نزیك كەناراوەكانی ئیتاڵیا ژێرئاكەوتن، ئێشكگری كەناراوەكان دەڵێت، تەرمی دوو كۆچبەریان دۆزراوەتەوە و زیاتر لە 50شیان رزگاركراون.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆی ئێشكگری كەناراوەكانی ئیتاڵیا لە دوورگەی لامبیدوزای باشووری وڵاتەكەیان لەلایەن تیمەكانیانەوە دوو تەرمی كۆچبەران دۆزراونەتەوە، 57 كۆچبەریش رزگاركراون.

بەپێی راپۆرتەكانیش زیاتر لە 30 كۆچبەری دیكە بێسەروشوێنن، دوای ئەوەی بەلەمەكەنیان ژێرئاو كەوتووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵیا (ئەنسا) لە زاری رزگاربووانەوە رایگەیاند، دوو بەلەمەكە لە بەندەری سەفاقس لە تونس-ەوە بەڕێكەوتوون، كە بە یەكێك لە ناوەندەكانی پەڕینەوەی كۆچبەران دادەنرێت، رۆژی شەممە نقوم بوون، لەكاتێكدا بەرەو ئەوروپا بەڕێكەوتوون.

بەپێی ئاژانسەكە یەكێك لە بەلەمەكان 48 و دووەمیان 42 كۆچبەری هەڵگرتووە. ئێشكگری كەناراوەكان رزگاربووانیان لە دووریی نزیكەی 46 كیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای لامبیدۆزا دۆزیوەتەوە.

دوو قوربانییەكەش بریتین لە ژنێك و كۆرپەكەی كە تەمەنی یەك ساڵ بووە.

بە تەنها لە رۆژانی كەمی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار كەس گەیشتوونەتە لامبیدۆزا، دوای ئەوەی بەلەمی تیمەكانی ئیتاڵیا و رێكخراوە ناحكومییەكان لە دەریادا رزگاریان كردوون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی گەیاندنی عێراق: تێلیگرام مەترسییە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی

بابەتی دواتر

زیاتر لە 200 دۆنم سووتاوە<br> ئاگرەكەی پێنجوێن كۆنتڕۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ کێیە؟

دۆناڵد جۆن ترەمپ، لە 14ی حوزەیرانی 1946 لەدایکبووە، سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە و لە ساڵی 2017 تا 2021 45ەمین سەرۆکی…
Total
0
Share