سوید بڕیاری زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر “كاربەدەستێكی” ئێراندا سەپاند

دادگای سوید سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر حەمید نوری دیپلۆماتكاری پێشووی ئێراندا سەپاند.

حەمید نوری ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران تۆمەتبارە بەوەی دەستی هەبووە لە لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسیی كەرەج لە ساڵی 1988دا لە ئێران.

حەمید نوری-ـی تەمەن 61 ساڵ لە ساڵی 2019دا چووەتە سوید و لەسەر سكاڵای كەسوكاری لەسێدارەدراوان و سزادراوانی ئێران لە لایەن پۆلیسی سویدەوە دەستگیركرا.

داواكاری گشتیی سوید دەڵێت، لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا حەمید نوری جێگری داواكاری گشتیی گرتووخانەی گەوهەردەشت بووە، بڕیاری لەسێدارەدان و گواستنەوەی بەندكراوان بۆ ژووری لەسێدارەدانی ژمارەیەكی زۆری زیندانییانی سیاسیی دەركردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆرۆنا دەخاتە ئاستی ئەنفلۆنزاوە.. بەریتانیا دەیەوێت كەرەنتینكردنی تووشبووان هەڵگرێت

بەریتانیا بەنیازە كەرەنتینكردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە كۆتایی ئەم مانگەوە هەڵبگرێت، دوای ئەوەی زۆرینەی كۆتوبەندەكانی پەیوەست بە سنووردانان بۆ…
زیاتر ببینە

سوپای ئێران: تەکنەلۆجیای ئەتۆمیی ئێرانی بە هیچ هێرشێک لەناوناچێت

سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، تەکنەلۆجیای “ئاشتییانەی” ئەتۆمیی ئێرانی، بە هیچ هێرشێک لەناو ناچێت. سپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمریکا…
Total
0
Share