ئاژانسی ئەتۆم: حكومەتی نوێی ئێران لە دۆسیەی ئەتۆمیدا توندە

ڕافایێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، “حكومەتی نوێی ئێران هەڵوێستی توندی لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمییەوە هەیە”.

گرۆسی كە دوێنێ سەردانی تارانی كردبوو، باس لەوە دەكات، تا ئێستا ئێران وەڵامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی نەداوەتەوە و هیچ بەڵێنێكی لەبارەی دۆسیە ئەتۆمییەكەیەوە پێنەداوە و نەگەیشتوون بە ڕێككەوتن.

لە سەردانەكەی دوێنێیدا بۆ تاران، كە ئامانج لێی هێوركردنەوەی گرژییەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا بوو، گرۆسی لەگەڵ محەمەد ئیسلامی، سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێراندا كۆبووەوە.

بەرئەنجامی ئەو سەردان و كۆبوونەوەیە، دوێنێ ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایانگەیاند، ڕێككەوتوون لەسەر دانانی ئامێری چاودێری لە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێراندا، ئەمە جگە لە دەستگەیشتنی ئاژانسەكە بە كامێراكانی چاودێری لە وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران.

لەو بارەیەوە ڕافایێل گرۆسی وتی، “سیستمی چاودێری كە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێراندا جێگیریكردووە، هەندێك زانیاری دەستەبەردەكات.

بابەتی پێشتر

بڕیاری نوێی وەزارەتی كارەبا لەبارەی وەرگرتنەوەی پارە لە هاوبەشان

بابەتی دواتر

بۆ بەرەنگاربوونەوەی برسێتی لە جیهاندا داوای 10 ملیار یۆرۆ دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share