د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، نەك دوو مووچە دەبووایە داوای چوار مووچە بكەین بەو پێیەی بەغداد هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانی راگرتووە و كۆمپانیاكانی بواری نەوت ناتوانن راستەوخۆ دەست بەرهەمهێنانی نەوت بكەنەوە.
وتیشی، “دەبووایە لە مانگی چواری ئەمساڵەوە حكومەتی عێراق هەموو مانگێك بودجەی تەواوی بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكردایە و ئەو 308 ملیار دینارەی داهاتی ناوخۆیە ببڕدرایە”.
ئاشكراشیكرد، بەپێی بە بەدواداچوونەكانم لەگەڵ كەسانی شارەزا و پسپۆڕی بواری نەوت كە هەناردەی نەوت راگیراوە و كاری كۆمپانیا بیانییەكان وەستاوە ناتوانرێت راستەوخۆ رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت دەستپێبكاتەوە و جگەلەوەش بەغداد لیژنەیەكی پێكهێناوە بەوردی كار لەسەر داهاتی ناوخۆ و ئەو بابەتانەوە دەكەن كە پەیوەستە بە هەرێمی كوردستانەوە.