دەزگای لوتکە: لەسەرەتای ئەمساڵەوە کۆچی نایاسایی زیادیکردووە

دەزگای لوتکە ئاشکرایدەکات، ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی تا دێت روو لەبەرزبوونەوەیە و لەسەرەتای ئەمساڵەوە  زیاتر لە 29 هەزار کەس هەوڵیان داوە بە بەلەم لە تورکیاوە بگەنە یۆنان.

دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە  زیاتر لە 29 هەزار کەس هەوڵیان داوە بە بەلەم لە تورکیاوە بگەنە یۆنان، تەنها %28 واتا  هەشی هەزار و 120 کەس سەرکەوتوو بوون لە پەڕینەوەیان بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2022”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ژمارەی هاتنی تۆمارکراو بۆ دوورگەکانی یۆنان بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە ڕێژەی زۆر زیادیکردووە، لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی 2022 دا سێ هەزار و 580 کەس بووە، تا ئێستا لە ئەمساڵ هەشت هەزار و 124 کەس بووە، ئەمساڵ زیادبوونی بەردەوامی هاتنی کۆچبەرانی  بەخۆیەوە بینیوە، کە لە مانگی تەمموزدا بەرزبووەتەوە بە بەرزبوونەوەی بەڕێژەی %260 “.

دەزگای لوتکە ئاشکراشیکرد، “زیادبوونی لەناکاوی کۆچبەران لە مانگی تەمموز دەرئەنجامی راستەوخۆی گۆڕینی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانە بۆ ئاوەکانی تورکیا لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە”.

 

بابەتی پێشتر

فازڵ نەبی: لەبری دوو مووچە دەبێت داوای چوار مووچە لە بەغداد بكرێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: دۆلار زیاتر دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌دان هه‌لی كار دابین ده‌كات.. شێخ نەهرۆ کەسنەزانی پڕۆژەیەکى بۆ گەنجان ڕاگه‌یاند

سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له‌ جیهان، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ڕاگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ش هه‌ر گه‌نجێك…
Total
0
Share