هاوژینی هونەرمەند حەسەن زیرەك كۆچی دواییكرد

هاوژینی هونەرمەند حەسەن زیرەک ئەمڕۆ لە شاری سەقز کۆچی دواییکرد.

پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، رابیعه‌ سه‌رئه‌نجام کە دوایەمین خێزانی هونەرمەند حەسەن زیرەک بوو له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌ ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

پێشتر رابیعه‌ سەرئەنجام رایگه‌یاندبوو کە ئەو پازدەیەمین هاوژینی حه‌سه‌ن زیره‌ك-ە.

حەسەن زیرەک (29ی تشرینی دووەمی 1921) لە بۆکان لەدایكبووە. ھونەرمەند، موزیكزان و گۆرانیبێژێکی کورد و، بە یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد ھەژماردەکرێت.

بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ھونەری ئاواز و گۆرانیی کوردییە کە بە دەنگی ئەو وتراونەتەوە. حەسەن زیرەک بەھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردانی رۆژھەڵات و باشوور ناسراوە. لە (26ی حوزەیرانی 1972) لە شاری بۆکان کۆچی دواییکرد و ھەر لەوێش بەخاکسپێردرا.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر سێ کەس کوژران

بابەتی دواتر

بارهەڵگرێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share