بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵی نوێی كۆچی: ببێتە مایەی قووڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان

سەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی كۆچی رایدەگەیەنێت، داواكارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی ئارامی، قووڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان لە كوردستانی ئازیزمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سەری ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و هیوادارم خێر و خۆشی بۆ هەموولایەك بهێنێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، لە خوای گەورە داواكارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی ئارامی، قووڵكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان لە كوردستانی ئازیزمان تاوەكو هەموومان بە بیرێكی ئاشتیخوازانە و نیشتمانییانەوە كار بۆ داهاتوویەكی سەقامگیرتر و هەرێمێكی بەهێزتر بكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران: جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكە بەردەوامە

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت،”جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكەوە بەردەوامە و تەواوی تیمەكانی پاككرنەوە…
Total
0
Share