وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، لە پارێزگای زیقار 52 پارچەی شوێنەوارییان دۆزیوەتەوە کە مێژوویەکی کۆنیان هەیە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، “مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی شوێنەوار و میرات، توانیان (52) پارچە شوێنەوار بدۆزنەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی مێژوویی کۆن”.
پرۆسەی دۆزینەوە و هەڵگرتنەوەی ئەو پارچە شوێنەوارییانە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ناوچەکە و شارەزایانی ئەو بوارە کراوە، بۆئەوەی بە شێوەیەکی سەلامەت بگەیەنرێتە مۆزەخانەکان.