پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە پرسەنامەیەكدا هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی (كاروان عەلی شامار) بە خێزان و كەسوكاری رادەگەیەنێت.

دەقی پرسەنامەكە:

بەڕێز ھەڤاڵی تێکۆشەر کاک عەلی شامار
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو (کاروان عەلی شامار)

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کاکە (کاروان عەلی شامار)، نیگەران و دڵگران بووم.

کۆچکردوو لەخێزانێکی نیشتمانپەروەر و جوامێری کوردایەتی و قوربانیدەر بوو بۆ شۆڕش و خەبات لەخانەقین و گەرمەسێر، و کوڕی دوو قارەمانی گەلەکەمان؛ (دایکی شەھیدان) خاتوو (وەسفیەی بەنی وەیس) ژنە پێشمەرگە و رێکخستنی نھێنی و کاک عەلی شاماری تێکۆشەری دێرین بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی ھەموومانە.

بۆ ئەم کۆچە، پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.

خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
#ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەباس عەراقچی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن د. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێرانەوە پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا بیروڕایان دەربارەی…
Total
0
Share