بەهۆی خواردنەوەی ئاوەوە گیانیلەدەستدا

ژنێكی ئەمریكی بەناوی ئاشلی سمرز (35 ساڵ) بەهۆی زۆر خواردنەوەی ئاوەوە لەماوەیەكی كەمدا گیانیلەدەستدا، خواردنەوەكە تووشی “ژەهراویبوون بە ئاو”ی كرد یان ئەوەی پێیدەڵێن، “كەمیی سۆدیۆم لە خوێندا”.

سمرز، كە دایكی دوو منداڵە، سەرگەرمی بەسەربردنی پشووی كۆتایی هەفتە بوو لەگەڵ خێرانەكەیدا لە دەریاچەی فریمان-ی ویلایەتی ئیندیانا، هەستی بە سەرگێژخواردن و وشكبوونەوە كردبوو راستەوخۆ دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، بەهۆیەوە 4 بوتڵ ئاوی (500 میلیلیتر)ی لەماوەی تەنها 20 خولەكدا خواردووەتەوە، وەك ئەوەی رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.

لە ئاكامیدا ئاشلی لەهۆشخۆی دەچێت، بەر لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی تووشبوون بە گرێ لە مێشكیدا و دواتریش هەر ئەوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی.

بەپێی سەرچاوە پزیشكییەكان، ژەهراویبوون بە ئاو روودەدات كاتێك كەسێك بڕێكی زۆر ئاو دەخواتەوە، بەجۆرێك گورچیلەكانی ناتوانن بەخێرایی پێویست جەستە لە زیادەكەی رزگاربكەن، ئەوەش دەبێتەهۆی دابەزینی سۆدیۆم لە خوێندا.

سەرەڕای ئەوەی ئەوەی روویداوە، شتێكی دەگمەنەوە، بەڵام ژەهراویبوون بە ئاو رەنگە ببێتەهۆی مردن، ئەگەر چارەسەری خێرا و بەپەلە نەكرێت، هەروەها دابەزینی سۆدیۆم لە خوێندا دەبێتەهۆی گۆڕانكاریی ژیری و دەماری وەك وڕێنەكردن، هەڵسوكەوتی نائاسایی و هەندێك جاریش ئیفلیجبوون.

بابەتی پێشتر

چاڤی بۆ کڕینی بێرناردۆ سێلڤا کەوتە جوڵە

بابەتی دواتر

52 پارچە شوێنەوار دۆزرانەوە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەکانی پێشوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

یاریزانێکی لەشجوانی میسری بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا. یاریزانەکە ناوی ئەیمەن مەجدییە، ماوەی سێ…
Total
0
Share