کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خۆڵبارین دەبێت.
لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێن تۆز و خۆڵێکی سوک دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.
بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.