ئەنچیلۆتی داواى یاریزان دەکات و پیرێزیش نایکڕێت

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە رابردوودا چەندجارێک داواى هاری کەینی کردبوو بەڵام پیرێزی سەرۆک بە قسەى نەکرد.

 

پاش ڕۆیشتنی کەریم بنزیمە، دەستبەجێ ئەنچیلۆتی بە پیرێزی وتبوو یانەکە پێویستی بە هێرشبەرێکی ژمارە 9 هەیە و باشترین کەسیش بۆ ئەو جێگەیە هاری کەینە.

 

پیرێز ئەو داخوازییەى ئەنچیلۆتی ڕەتکردەوە بە بیانوی ئەوەى کە بەنیازی کڕینی مباپین.

 

لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێدا دەرکەوت کە یانەى ریاڵ بێ گۆڵکارە و ژمارەیەکی زۆر هەلی گۆڵ دروست دەبێت بەڵام کەمیان دەبن بە گۆڵ.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

سێ تۆمەتبار دەستگیرکران کە نووسینگەیەکی حەواڵەی دراویان بڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی و ئارسیناڵ یەکسان بوون

لەهەفتەى نۆیەمی خولی ئینگلتەرا هەردوو یانەى چێڵسی و ئارسیناڵ لە ستامفۆرد بریدج بەیەک گەیشتن. چێڵسی تایمی یەکەم بە…
Total
0
Share