لەبری بەشە ئارد مانگانە 120 نان یاخود سەموون دەدرێتە هاوڵاتییان

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، گۆڕینی بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان بۆ نان و سەموون بە شێوەیەی ئەزموونییە لە ناوچەیەكی عێراق جێبەجێدەكرێت و ئەگەر سەركەوتوو بوو لە ناوچەكانی دیكەش جێبەجێدەكرێت بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

راشیگەیاند، لە بری ئەو بەشە ئاردەی مانگانە دەدرێتە هاوڵاتییان بە جۆرێك كە ئاردەكە دەدرێتە خاوەنی نانەواخانە و سەموونخانەكان كە بۆیان دیاریدەكرێت و كارتێكیش دەدرێتە ئەو خێزانە بە جۆرێك هەر كەسێك مانگانە دەتوانێت 120 نان یاخود سەموون وەربگرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر پڕۆسەكە سەركەوتوو بوو بڕیاری كۆتایی لەسەر درا كە لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییاندا بوو ئەوا هاوشێوەی عێراق لە هەرێمی كوردستانیش كاری لەسەر دەكرێت.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی: لە سێ رۆژدا پێنج كەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە

بابەتی دواتر

مایكڵ رۆبن: سه‌بر و ته‌حەمولى خەڵك تا كه‌ى بڕده‌كات؟!

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share