شارەوانیی سلێمانی: پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری 96%ی کارەکانی تەواوکراوە

لە بارەی پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆژەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەکە تەنها قیرکردن و سەوزکردنی ماوە و 96%ی تەواو بووە.

هێمن جەلال، سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆژەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”96%ی هەموو بڕگەکانی پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری تەواوکراوە و گەیشتوووتە قۆناغی کۆتایی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ”ئێستا پڕۆژەکە تەنها 13 هەزار مەتر دووجا قیرکردنی ماوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەویش کۆتایی دێت، هاوکات هەندێک شوێن دەمێنێتەوە کە سەوزی بکەین و دواتر پڕۆژەکە بەتەواوی بە رووی هاتوچۆکردنی شۆفێراندا دەکرێتەوە”.

دەشڵێت، ”دواین رۆژی تەواوکردنی پڕۆژەکە 26ی حوزەیرانی ئەمساڵە بەڵام پێش ئەو کاتە تەواو دەکرێت، هاوکات بە تەواوکردنی پڕۆژەکە شەقامی سەرەکی بە تەواوی سەربەست دەبێت و چەندین شەقامی شارەکەش بەیەکەوە دەبەستێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: کەللەی بارهەڵگرێک بەسەر فیتەرێکدا کەوت و گیانیلەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان گیانلەدەستدانی فیتەرێکی راگەیاند کە کەللەی بارهەڵگرێک کەوتبوو بەسەریدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە…
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکگرتوو: پرۆژەی رووناکی هەوڵێکی دیکەیە بۆ رووتاندنەوەی گیرفانی هاوڵاتی

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، “پرۆژەی رووناکی هەوڵێکی دیکەیە بۆ رووتاندنەوەی گیرفانی هاوڵاتی”. فراکسیۆنی یەکگرتووی…
Total
0
Share