دەروازەیەکی سنووری لە هەرێم دادەخرێت

بەهۆی کاری قیرتاوکردنی ئەو شەقامەی بۆی دەچێت، دەروازەی سنووری زێت بۆ ماوەی شەش رۆژ دادەخرێت.

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بڵاویکردەوە، ئاگاداری گشت هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی ده‌که‌ینەوە به هۆکاری قیڕتاوکردنی رێگاکه، رۆژی پێنجشه‌ممه 4 ی تەمموز تا سێشه‌ممه 9 ی تەمموز داده‌خرێت و هه‌موو جۆره هاتوچۆ و جموجۆڵێکی گه‌شتیاری و بازرگانی له‌م سنووره راده‌گیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەرۆژی چوارشەممە 10 ی تەمموز، دووباره سنووره‌که ده‌کرێته‌وه و هاتووچوو ئاسایی ده‌بێته‌وه.

دەروازەی زێت دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سۆران لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كان بە‌ ڕووی هە‌ر فڕۆكە‌یە‌كدا دابخات كە پە‌نابە‌ران دیپۆرتدە‌كەنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیادا دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی هەرێم بە‌ ڕووی ھە‌ر…
Total
0
Share