هاتوچۆی سلێمانی: لە سێ رۆژدا پێنج كەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تەنها لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە سنووری سلێمانی پێنج كەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە و 11ی كەسی دیكەش برینداربوون.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەند رووداوێكی دڵتەزێنی هاتوچۆ روویانداوە و ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە، بە شێوەیەك تەنها لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا چەند رووداوێكی هاتوچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیانلەدەستداوە و 11 كەسی دیكەش برینداربوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەكێك لە ھۆكارە سەرەكییەكانی رووداوەكانی هاتوچۆ پابەندنەبوونی شۆفێرانە بە رێنمایی و یاساكانی ھاتووچۆ، لەوانە تیژڕەوی و خواردنەوە كەحولییەكان.

وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی وتیشی، “ئەگەر پلانەكانی حكومەت و وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ھاتوچۆ جێبەجێنەكرێن كە لە رێنمایی و یاساكان و توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەكان پێكهاتوون، ئەوا رووداوەكانی ھاتوچۆ زیاتردەبن.

بابەتی پێشتر

كەریم عەلی: حكومەت پاڵپشتی نەكات لە زستاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی دەگاتە 250 هەزار دینار

بابەتی دواتر

لەبری بەشە ئارد مانگانە 120 نان یاخود سەموون دەدرێتە هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share