كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزتردەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم پێشینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشینیەكان ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتردەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 44 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی

دهۆك : 43 پلەی سیلیزی

كەركوك : 45 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی

سۆران : 43 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

داوادەكرێت هاوڵاتییان سەردانی دەربەندی رانیە نەكەن

بابەتی دواتر

ژمارەی كوژراوەكانی رووداوی تەقەكردنەكەی كەركوك گەیشتە سێ كەس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share