راپۆرتێکی جیهانی: زۆرینەی کاری ژنان لە جیهاندا بێ مووچەیە

ڕێکخراوی خێرخوازیی ئۆکسفام گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە داتا ئابوورییەکان چەواشەکارانەن سەبارەت بە کرێی کاری ژنان لە جیهاندا و بەشێکی زۆر لە ژنان لەبەرامبەر کارەکانیان هیچ مووچەیەک وەرناگرن.

ڕێکخراوی خێرخوازی ئۆکسفام کە بنکەکەی لە ئۆکسفۆردە رایگەیاندووە، داتا ئابوورییەکان چەواشەکارانەن، چونکە کارە بێ مووچەکانی وەک چاودێریکردن و پاککردنەوەی لەبەرچاو نەگرتووە کە بەشێوەیەکی گشتی ژنان ئەو کارە دەکەن .

ئۆکسفام زاراوەی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی  GDPی بە “دژە ژن و کۆلۆنیالی” زانیوە، چونکە چوارچێوەیەک دەپارێزێت کە بەهادانە بە کار و بەرهەمهێنان تەنها لە حاڵەتێکدا کە داهات بەرهەمبهێنێت، ئەمەش وا دەکات کارەکانی ژنان نەبینرێن.

دووپاتی کردوەتەوە، کە زۆرینەی ئەو کارانەی ژنان ئەنجامی دەدەن پارەیان پێ نادرێت لە بەرامبەردا.

ڕێکخراوەکە مەزەندە دەکات کە نزیکەی لەسەدا ٦٥ی کاری ژنان بێ مووچە بێت لە جیهاندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شیکارییەکان بۆ داتاکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کار دەریخستووە کە لەسەدا 45ی ئەو کارانەی هەفتانە لەلایەن ژنانەوە لە ئاستی جیهانیدا ئەنجامی دەدەن، چاودێریی بێ مووچەیە.

باس لەوەدەکات، ئەرکە ناوخۆییەکانی ماڵەوەی وەک چێشتلێنان و پاککردنەوە، کە بەزۆری لەلایەن ژنانەوە لە ئاستی جیهانیدا ئەنجامدەدرێن، بە پێوەر و ئامارە ئابوورییەکان دانیان پێدانانرێت.

بابەتی پێشتر

چۆن دەتوانیت زیرەكیی منداڵەكەت بەر لە 18 ساڵی زیادبكەیت؟

بابەتی دواتر

حەوت کەس بە تۆمەتی ماتۆڕ دزین دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share