چۆن دەتوانیت زیرەكیی منداڵەكەت بەر لە 18 ساڵی زیادبكەیت؟

توێژەران ئاشكرایدەكەن كە شەپۆلەكانی مێشكی منداڵی بچوك لەكاتی پشوودا دەكرێت نیشانە بن بۆ زیرەكیی چالاكانەی لە كاتێكی دیكەی ژیاندا.

توێژەران لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەڵمانیا بەدواداچوونیان بۆ توێژینەوەیەكی پێشوو كرد لەسەر (منداڵانی بێلانە لە رۆمانیا) بۆ دەرخستنی چۆنیەتی پێگەیشتنی منداڵان لەسەر توانای مێشكیان لە ساڵانی دواتردا.

توێژینەوەكە پەیوەندی لەنێوان شێوازی شەپۆلی مێشك و ئاستی زیرەكییان لەهەمان تۆماردا دەرخست.

توێژەران دەڵێن، “ئەم دۆزینەوانە نیشانی دەدەن کە گۆڕانکاری بەهۆی ئەزموونەوە لە چالاکییەکانی مێشکدا لەكاتێكی زووی ژیاندا كاریگەریی قوڵی هەیە لەسەر گەشەی هۆشیاری لە درێژمەودادا”.

لەگەڵ ئەوەشدا، چۆنیەتی پەرەپێدانی ئەم چالاكییە لە ژیانی پێشوەختە تائێستا زۆر روون نییە.

شەپۆلە خاوەکان لەكاتی پشوودا کارلێکە دەمارییە ناپێویستەكان کەمدەکەنەوە، ئەمەش وا دەکات مێشک کاراتر بێت لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەرکە ژیرییەكاندا.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئێستا ئاماژە بەوە دەکەن کە چالاکیی شەپۆلی خاو لە مێشکی منداڵی ئاسوودەدا دەشێت بە جۆرێک لە جۆرەكان كاریگەر بێت بە پەروەردەی ناوماڵ و كاتی گرنگیپێدانی.

توێژینەوەكانی پێشووش گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی شەپۆلە خاوەكانی مێشك بەشێوەیەكی تایبەت هەستیارە بە هۆكارە ژینگەیی و كۆمەڵایەتییەكانی وەك هەژاری، بەجۆرێك ئەگەر منداڵی بچوك پاڵپشتیی سۆزدایی پێویستی پێنەدرێت، دەشێت كاریگەری لەسەر گەشەی مێشك و ئاستی هۆشیاری هەبێت.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە

بابەتی دواتر

راپۆرتێکی جیهانی: زۆرینەی کاری ژنان لە جیهاندا بێ مووچەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا خواردنەکەیان ماددەی هۆشبەری تێدابووە و هەرای ناوەتەوە

ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئەمریکا خواردنێکیان پێدراوە ماددەی هۆشبەری تێدابووە، بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،…
Total
0
Share