هەندێک خۆراک دوای ئەوەی کەڕوو دەکەن شیاون بۆ خواردن

هەندێک خۆراک دوای ئەوەی کەڕووی لەسەر دروستدەبێت دەبێت دەستبەجێ فڕێبدرێت، بەڵام بە گوتەی شارەزایان، هەندێکی دیکە لە جۆرەکانی خۆراک تەنانەت دوای کەڕووش بە تەندروستی دەمێننەوە.

سیلڤیا ئەندەرسۆن، راوێژکاری پاکوخاوێنی خۆراک لە لەندەن رایگەیاند، میوە و سەوزە رەقەکان زۆرجار سەلامەتن دوای دەرکەوتنی کەڕوو لەسەر بەشێکیان، بە مەرجێک ئەو بەشەی کەڕووی کردووە ببڕیت، بەڵام سۆس و نان مەترسیی تەندروستییان هەیە کاتێک بەرکەوتەی کەڕوو دەبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆراکە ڕەقەکان سەلامەتن، چونکە کەڕوو ناتوانێت بە قووڵی بچێتە ناوەوەیان، بەڵام هۆشداریدا لەوەی کە ئەمە لە خۆراکە نەرم و تەڕەکاندا مەترسیدارە.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، هەندێک جۆری کەڕوو مەترسیدارن بۆ سەر خۆراکەکان، چونکە دەبنە هۆی کاردانەوەی هەستیاری و کێشەی هەناسەدان.

هەروەها هەندێک جۆری کەڕوو دەتوانن “مایکۆتۆکسین” لە خۆراکەکاندا بڵاوبکەنەوە، کە ماددە ژەهراویەکانن و دەبنە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک .

 

بابەتی پێشتر

سیمیۆنی: هەوڵدەدەین ئازاری بەرشلۆنە بدەین

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید بە مەرجێکی قورس بۆندی مۆدریچ نوێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share