وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی کانونی یەکەمی شەو و ڕۆژی ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 150 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و سێ کەسیش گیانیانلەدەستدا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 150 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیە 29 کەس لە هەولێر، 33 لە سلێمانی، 83 دهۆک، چوار کەس لە گەرمیان و یەک کەس لە ڕاپەڕین توشی کۆرۆنا بوون”.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا سێ کەس گیانیانلەدەستداوە کە دووانیان لە سلێمانی و کەسێکیش لە دهۆک بووە.
ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەریدەخات، تاوەکو ئێستا 102 هەزار و 417 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 68 هەزار و 179 کەس چاکبوونەتەوە، سێ هەزار و 359 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.