هەستكردن بە تینوویەتی نیشانەی تووشبوونە بە شەكرە

هەستكردن بە تینوویەتی و ماندووبوونی بەردەوام، لە نیشانە دیارەكانی تووشبوون بە شەكرەن، وەك دەستەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی بەریتانیا ئاشكرایدەكات.

دەستەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی بەریتانیا دەڵێت، زۆر میزكردن، دابەزینی كێشی لەش، تەڵخبینین، خورانی پێست، هەستكردن بە تینوویەتی، ماندووبوون، وشكبوونی دەم و سڕبوونی پەلەكان نیشانەی تووشبوونن بە شەكرەی جۆری دووەم.

بەپێی وتەی پسپۆڕانی تەندروستی، دەكرێت كەسی تووشبوو بە نەخۆشیی شەكرە لە جۆری دووەم، تا 10 ساڵ پشكنینەكان نیشانەكانی تووشبوونی بە شەكرە دەرنەخەن، بۆیە رێنمایی دەدەن لە رێگەی شێوازێكی تەندروستی ژیانكردنەوە كە خۆراكی هاوسەنگ و وەرزشكردن لە خۆبگرێت، مرۆڤ رێگربێت لە تووشبوونی بە شەكرە.

دەستەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی بەریتانیا ئاشكرایكرد، بەردەوام هەستكردن بە تینوویەتی بەبێ ئەوەی كەش گەرمبێت یاخود مرۆڤ خۆی ماندووبكات، دەكرێت نیشانەی تووشبوون بە جۆری دووەمی شەكرە بێت پێش ئەوەی پشكنینەكان دەریبخەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنمایی لەبارەی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە

دوای وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵیش مەترسیی لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون خستەڕوو، بەتایبەت بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژنی…
زیاتر ببینە

مەترسیی دزەکردنی هەیە
تەندروستیی جیهانی داوا لە ئۆکرانیا دەکات میکرۆبە مەترسیدارەکان لە تاقیگەکاندا ‏لەناوببات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی زۆر بەهێزی ئۆکرانیا دەکات بە لەناوبردنی ئەو میکرۆبانەی زۆر مەترسیدارن و هۆکاری نەخۆشین لە…
Total
0
Share