تەندروستیی هەرێم كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا دەستپێدەكات

بە فەرمی بڕیاری دابەشکردن و پێدان و بەکارهێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای دا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری بەکارهێنان و دابەشکردنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVD19 لە هەرێمی کوردستان دەرچوو.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار ڕایگەیاند، وەزارەتەكەیان بە فەرمی بڕیاری دابەشکردن و پێدان و بەکارهێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID19ی دا کە لەلایەن سەنتەرەکانی وەرگرتنی پێکوتە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لەمڕۆوە دەتواندرێت بەکاربهێنرێت وەکو قۆناغی یەکەم بۆ کوتانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی هێڵی پێشەوە لە نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی ڕێنمایی و پلانی نیشتمانی داڕێژراو.

وتیشی، “ڤاکسینی جۆری سینۆفاڕم (Sinopharm)ی چینی کە بەشێوەی بەخشین لەلایەن کۆماری چین بە بڕی پێنج هەزار ژەم بۆ هەرێمی کوردستان دابینکراوە، دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بەپێی نووسراوی وەزارەتی تەندروستی پاڵپشت بە پلانی نیشتمانی و ڕێکارەکانی دەستنیشانکراو”.

ئاسۆ حەوێزی ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەوام دەبن لە هەموو هەوڵەکانی دابینکردنی بڕی زیاتری ڤاکسین بە پاڵپشتی و ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عیراقی فیدڕاڵ بۆ چین و توێژەکانی تری مەترسیدار لە کۆمەڵگا لەپێناو دوورخستنەوەی ئەم پەتایە لە هەرێمی کوردستان.

داواش لە هاوڵاتیان دەكات بەردەوامبن لە خۆپارێزی بە پۆشینی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و پابەندبوونی ڕێنماییەکانی تەندروستی.

بابەتی پێشتر

حزبەكەی ئەردۆغان بەڵێنی داخستنی هەدەپە دەدات

بابەتی دواتر

پیاوی "موعجیزە".. لە دوو ڕوداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە و وەرگەڕانی پاس ڕزگاری بوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی كە بریكارنامەی ساختەیان بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل بەكارهێنابوو. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share