کوشتارگەی سلێمانی: لە ئەمساڵدا 23 تۆن و نیو گۆشتی سور ڕەوانەی بازاڕەکان کراوە

کوشتارگەی سلێمانی ئاماری کۆتایی ڕاگەیاند و لەماوەی ئەمساڵدا 23 تۆن و 600 هەزار گۆشتی سور ڕەوانەی بازاڕەکان کراوە و 73 تۆنیش ڕەتکراوەتەوە کە بۆ خواردن شیاو نەبووە.

د.شاڵاو عارف ڕەشید، لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لەو ژمارەیە 73  تۆن گۆشتی سور و 27 هەزار و 485 کۆئەندامی ئاژەڵ ڕەتکراوەتەوە و سوتێنراوە.

کۆئەندامی ئاژەڵ پێکهاتووە لە جگەر و دڵ و سی و گون و گورچیلە و سپڵی ئاژەڵ و دوای پشکنینی ڤێتەرنەری بڕیار دەدرێت بۆ خواردن شیاوە یان نە.

لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەیی سلێمانی ئاشکرایکرد لەماوەی ئەمساڵدا 14 هەزار و 973  تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە و 8 هەزار و 725 تۆن گۆشتی ئاژەڵی بچوک ئامادەکراوە بۆ بازاڕەکان.

ئەم ئامارەی کوشتارگەی سلێمانی تەنها بۆناو شار بووە و قەزاو ناحییەکانی سەربە پارێزگای سلێمانی کوشتارگەی خۆیانیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

بەمەبەستی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، بڕیارە ئەمڕۆ…
Total
0
Share