وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕی 598 ملیار دیناریان رادەستكراوە و دەشڵێت، حکومەت و وەزارەتی دارایی عێراق بەهیچ جۆرێک پابەندنەبوون بە رێکكەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد.

دەقی راگەیەندراوەكە:

دوا نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە (2023/8/2) بڕی (598) ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە (2023/8/3) لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، پارەکە رادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم کرا و رەوانەی بانکەکان دەکرێت بە مەبەستی دابەشکردنی مووچە، هەر ئەمڕۆش دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و خشتەی سەرجەم وەزارەتەکانیش رادەگەیەنرێت و ئەو کورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە.

لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 940 ملیار دینارە تەنها بۆ مووچە، ئەوە جگە لە خەرجیی بەکاربردن و دامودەزگاکان و بودجەی وەبەرهێنان و تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا.

بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە کە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی عێراق بەهیچ جۆرێک پابەندنەبوون بە رێکكەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق.

ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بوجە مانگانە زیاتر لە یەك ترلیۆن و 374 ملیار دینارە، تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و پێشمەرگە مانگانە 906 ملیار دینار لە یاساکە تەرخانکراوە.

بەپێی ئینفاقی فیعلیش کە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمای تێکڕای خەرجی مانگانە کاری پێدەکات پێویست بوو یەك ترلیۆن و 174 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکات، ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە پێچەوانەی یاسای بودجە و هەموو ئەو رێکەوتنانەیە کە لەنێوان هەردوولا ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەرێم: دوو تیرۆریستی داواکراومان دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

پێشبینییە زانستییەکان: نیوەی دانیشتووانی گۆی زەوی تووشی نەخۆشیی دەروونی دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share