پێشبینییە زانستییەکان: نیوەی دانیشتووانی گۆی زەوی تووشی نەخۆشیی دەروونی دەبن

زانایانی زانکۆی کوینزلاندی ئوسترالیا و قوتابخانەی پزیشکیی هارڤارد، پێشبینی دەکەن نیوەی دانیشتووانی جیهان لە ماوەی تەمەنیاندا تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان دەبن.

گۆڤاری Lancet Psychiatry ئاماژە بەوە دەکات کە توێژەران داتای زیاتر لە 150 هەزار کەسی پێگەیشتوویان شیکردەوە کە لە ماوەی ساڵانی 2001-2022 بەشدارییان لە راپرسییە جیهانییەکەی تەندروستیی دەروونیدا کردووە لە 29 وڵاتدا، لەنێویاندا 12 وڵاتی کەم داهات و مامناوەند و 17 وڵاتی داهات بەرز هەبوون.

ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوە روونبووەوە کە زۆرترین تێکچوونە دەروونییەکان بریتین لە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی،هەندێک حاڵەتی تێکچوونی دەروونیشیان پەیوەستن بە سێکسەوە، بۆ نموونە خەمۆکی زیاتر لە نێو ژناندا بڵاوە.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەگەری دەرکەوتنی یەکەم نەخۆشیی دەروونی لە تەمەنی 15 ساڵیدایە، هەروەها تێکڕای تەمەنی دەرکەوتنی ئەم نەخۆشییە بۆ پیاوان 19 ساڵیە و بۆ ئافرەتان 20 ساڵیە، لە تەمەنی 75 ساڵیدا نیوەی دانیشتووانی جیهان تووشی یەکێک یان چەند نەخۆشییەکی دەروونی دەبن. ئەم تێکچوونانە بەزۆری بۆ یەکەمجار لە منداڵی، هەرزەکاری یان گەنجی و پێگەیشتوویدا دەردەکەون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆرۆنا.. ژمارەی چاكبوونەوە لە جیهاندا 27 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌،…
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و خوێندكاره‌ پێكهێنا كه‌ دواى خۆڤاكسین كردن گیانیله‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى كه‌ركوك كرد، له‌سه‌ر مردنى خوێندكارێكى پۆلی 12 ئاماده‌یی كه‌ دواى دوو ڕۆژ…
Total
0
Share