سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: هیچ کوردێک لە بەلەمە نوقمبووەکەی نۆکەندی ئینگلیزدا نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایگەیاند، لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی نۆکەندی ئینگلیز هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستانی تێدانییە.

بەکر عەلی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەدوای ئەوەی هەواڵی ئەوەمان پێگەیشت بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەلەمێک لە نۆکەندی ئینگلیز نوقمبووە و ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستداوە، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونمان لەرێگای نوێنەرەکانمانەوە دەستیپێکرد.

ئاشکراشیکرد، 59 کۆچبەر لەناو بەلەمەکەدا بوون، هەشت کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ئەوانی دیکە رزگارکراون، کە هیچ کامیان کوردیان تێدا نەبووە.

جەختیشیکردەوە، سەرنشینانی بەلەمەکە میسری و ئەریتری و ئێرانی و ئەفغانی بوون.

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان باسیلەوەشکرد، لە چەند رۆژی رابردوودا بەلەمێکی دیکە نوقمبوو کە ئەوەیان کوردیان تێدابووە، بەڵام هیچ کامیان گیانیان لەدەستنەداوە و سەرجەمیان رزگارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم روونکردنەوە لەبارەى بڵاوبوونەوەى تاى خوێنبەربوون دەدات

تەندروستیى هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا تۆمارکردنى دوو حاڵەتى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون و گیانلەدەستدانى یەکەم حاڵەت رادەگەیەنێت. وەزارەتى تەندروستیی…
Total
0
Share