ئەو کچەی دایک و باوکی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا مردن خۆیشی گیانیلەدەستدا

هەفتەی ڕابردوو خێزانێکی دانیشتووی باشووری کوردستان، لە باکووری کوردستان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و ژن و پیاوێک گیانیانلەدەستدا و کچەکەشیان برینداربوو، بەڵام دوێنێ کچەکەش بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

ڕۆژی 9ی ئەم مانگە، خێزانێکی کوردی دانیشتووی قەزای ئامێدی لەڕێگای گەڕانەوەیان لە باکووری کوردستانەوە لەنزیک شاری وان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و ژن و پیاوەکە گیانیانلەدەستدا، دوای هەفتەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە کچەکەشیان گیانیلەدەستدا.

بەپێی وتەی ئیسماعیل مستەفا، قائیمقامی قەزای ئامێدی، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، هەر ئەو ڕۆژە تەرمی ئەو ژن و پیاوە گەڕێندراوەتەوە هەرێمی کوردستان و کچەکەش بۆ چارەسەر برابوویە نەخۆشخانە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا پیاوەکە تەمەنی 60 ساڵ بووە و هاوسەرەکەشی تەمەنی 55 ساڵ بووە و کچەکەشیان تەمەنی 21 ساڵ بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا

هاتوچۆی هەولێر، رایدەگەیەنێت، “ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی نایاسایی و مەترسیدار ژمارەیەک کرێکاری سەرخستبوو دەستی بەسەردا گیرا”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: تائێستا هه‌زاران كه‌س مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌ نایاسایی وه‌رده‌گرن

په‌رله‌مانتارێكى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ وه‌زیر، بریكاری وه‌زیر و پله‌ی باڵای سه‌ربازی خانه‌نشینكراون به‌رده‌وامه‌ و…
Total
0
Share