میكانیزمەكانی هەرزانكردنی نرخی بەنزین راگەیەندرا

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆكاری زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “حكومەت بە دوو رێگا دەتوانێت نرخی بەنزین هەرزانبكات”.

كەریم عەلی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو بەنزینەی لە هەرێمی كوردستان هەیە بازرگانییە و بازرگانان نرخەكەی گراندەكەن، بەڵام حكومەت دەتوانێت سووتەمەنیی خاو بۆ پاڵاوگەكان بە نرخی پاڵپشتیكراو دابینبكات بەوەش داهاتێك بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە ئەو بەنزینەی بەرهەمدەهێندرێت خواستی ناوخۆ پڕدەكاتەوە و دەتوانێت هەر خۆشی نرخی جێگیربكات و چیتر نرخەكەی بەرزبوونەوە بەخۆوە نەبینێت.

راشیگەیاند، ئەگەر هەنگاوی یەكەم جێبەجێنەكرا، ئەوا حكومەت دەتوانێت نەوتی خاو بە نرخی بازاڕەكانی جیهان بداتە پاڵاوگەكان و بڕێك قازانج بۆ پاڵاگە و بەنزینخانەكان دیاریبكات و دواتر خۆی نرخی بەنزین لە بازاڕدا بڕیاری لەسەر بدات و بەوەش دەتوانێت كۆنترۆڵی نرخی بەنزین بكات بەو پێیەی لە ئێستادا چاودێریی نرخی بەنزین لە بازاڕدا ناكرێت و بازرگانان هەر كاتێك بیانەوێت نرخی بەنزین گراندەكەن.

بابەتی پێشتر

پیاوێك كە بە جلی ژنانەوە دزی كردووە لە قەڵادزێ دەستگیركرا

بابەتی دواتر

عێراق و هەرێمی کوردستان دەرمانێکی هیندیی ژەهراوییان لە دەرمانخانەکاندا کشاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دەکات

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ی 75 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی…
Total
0
Share